[ئه‌وه به‌یانیه‌كی دیكه‌یه‌و من نه‌خه‌وتووم. ئه‌مشه‌و یان ئه‌م به‌یانیه له یه‌كه‌وه تا ٢٥٤٠ ژماڕدم، له كاتژمێر چوار تا شه‌ش له ناو جێگه‌دا بووم و هه‌ر تلم له خۆمدا و خه‌و‌م لێ نه‌كه‌وت...
له‌وه خراپتر، پشت ئێشه‌یه‌كی قورس بڕستی لێ بڕیوم. نه ده‌توانم له‌سه‌ر كورسیه‌كه دانیشم و نه كاتێكیش ڕاده‌كشێم، ئێشه‌كه‌م ئارام ده‌گرێت...]
دوای ئه‌م دوو به‌نده، تاقه‌تی نووسینی زیاترم نیه، یان مێشكم ئه‌وه‌نده خاڵیه كه شتێك بۆ نووسین نادۆزمه‌وه. له‌و دیوی په‌نجه‌ره‌كه‌وه ده‌نگی جریوه‌ی چۆله‌كه و سیڕه‌ی پڵیزرك دێت، كامپیوتره‌كه‌م ده‌كوژینه‌مه‌وه‌و جارێكی‌تر ڕاده‌كشێم...
ترجمه فارسی در ادامه مطلب