‏نمایش پست‌ها با برچسب شێعر. نمایش همه پست‌ها
‏نمایش پست‌ها با برچسب شێعر. نمایش همه پست‌ها

۲۹ خرداد ۱۳۸۹

چاره‌ نووس

چاره نووس _
یانێ مه‌ودای نێوان من و تۆ،
بێ كۆتایی...

۲۷ خرداد ۱۳۸۹

ئێواره‌ی سێبه‌رێك

من،
سێبه‌ری
بێده‌نگیه‌كم؛
وه‌ ده‌زانم:
له‌ ماته‌می رۆژئاوا بوونێكدا،
له‌ سه‌ر گۆڕی [خۆزگه]‌یه‌ك
ون ده‌بم...

۲۵ خرداد ۱۳۸۹

ون بوو

له‌ ده‌رونمدا
مه‌لێكی كۆچه‌ر هێلانه‌ی كردبوو
له‌ گه‌رمێنه‌وه هاتبوو، به‌ڵام
ئه‌وه دوو زستان بوو كۆچی نه‌كردبوو.
ئه‌ی هه‌ڤاڵان
ئێستاكه‌ لێم ون بوه
كسێك له‌ ئێوه نه‌یدیوه‌ته‌وه‌؟
تكایه‌،
له‌ هێلانه‌كه‌ی، دڵێك به‌جێ ماوه...

۲۳ خرداد ۱۳۸۹

وه‌رن با...

وه‌رن‌ با نه‌ختێك بگرین
زۆر نه!
نه‌ختێك
چه‌ن دڵۆپه‌ فرمێسكێك ته‌نیا،
له‌ سه‌ر گۆڕی ئاواتێك،
ئه‌وكات هه‌ستین و، بێ ئاوڕدانه‌وه‌
دوور بینه‌وه...‌