به‌یانیه‌ك له‌ماڵه‌وه دانیشتبم، كه‌سێك له درگا بدات، پیاوێكی پیر، هاوكات له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی درگاكه، له چاوم ڕامێنێت و پێم بڵێت "فه‌رێق!" تۆ ته‌نیا ٢٤ كاتژمێرت ماوه، چی ده‌كه‌ی بیكه، به‌یانی هه‌ر له‌م كاته‌دا دێمه‌وه بۆ لات، بۆ گیان كێشانت؛ ئه‌و كات بڕوات و من به سه‌رسووڕمانه‌وه، چاوم ببڕمه پشتی چه‌ماوه‌ی كه دور دبێته‌وه و ئه‌ویش به‌رله‌وه‌ی بگاته ئه‌وسه‌ر كۆڵانه‌كه، لا بكاته‌وه و بڵێت ته‌نیا ٢٤ كاتژمیری دیكه و له‌به‌رچاو ون بێت...
من كێم، چیم له ژیان ده‌وێت؟ گه‌میه‌كی تاكه‌كه‌سی له‌گه‌ڵ خۆم ده‌سپێده‌كه‌م. پیاوێكی پپری پیسی چڵكن، له‌وپه‌ڕی ساته‌كانه‌وه، له دوایین چركه‌ی ژیاندا، چاوه‌ڕوانی من ده‌كات كه له‌گه‌ڵ خۆی به‌ره‌و داهاتوویه‌كی پیسی چڵكن، داهاتوویه‌ك له‌و دیوی سنووری ژیان، پڕ له تاریكی، بوون و نه‌بوونی ئه‌به‌دی، یان هه‌ر شتێكی تاریكی نادیاری بۆگه‌ن، بمبات. ته‌نیا ٢٤ كاتژمێرم ماوه. له خۆم ده‌ڕوانم و له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێم ئه‌وا تۆیش گه‌یشتیته كۆتایی، ده‌ی چی ده‌كه‌ی بیكه!...
"ئه‌وه به‌م بیره هیچ و پووچانه چه‌ن چركه‌یه‌ك تێپه‌ڕی." درگاكه داده‌خه‌م. دێمه‌وه ژووره‌كه‌ی خۆم. سه‌ر لێ شێواو، مات، وڕ، گێژ له شوێنی خۆم داده‌نیشم. له‌به‌ر خۆمه‌وه ده‌ڵێم: ئه‌وه‌یش ئه‌نجامی ژیانت هات، هه‌سته، كاتت نه‌ماوه، خێراكه، كارێك بكه، په‌له‌قاژه‌یه‌ك، شتێك، خێراكه، ئه‌وه تۆی كه له مه‌رگ نزیك ده‌بیته‌وه، ئه‌وه تۆی!... چركه‌كان به خێرایی تێ ده‌په‌ڕن.
چی بكه‌م، به‌ره‌و كام لا بڕۆم، چه‌نده ئه‌و شته سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه. ئه‌وه منم كه له دوایین ساته‌كاندا، له تێپه‌ڕینی دوایین چركه‌و خوله‌كه‌كاندا، له خۆم ده‌ڕوانم و باوڕ ناكه‌م كه مردن له پشت درگاكه‌وه چاوه‌ڕێمه، ئه‌و پیسه‌ی بۆگه‌نه‌ی پشت چه‌ماوه، ئه‌و گۆچان به‌ده‌سته، ئه‌وه چاوه‌ڕێم ده‌كات. چی بكه‌م...
ده‌ڕۆمه ده‌ره‌وه، به‌ر له هه‌ر شتێك، پاكه‌تێك جگه‌ره ده‌كڕم. هه‌ر له‌به‌ر دووكانه‌كه داده‌نیشم، پاكه‌ته‌كه ده‌كه‌موه و جگه‌ره‌یه‌ك داده‌گرسێنم و به قووڵایی ئه‌و ساڵانه‌ی كه ته‌ركم كردبوو مژی لێ ده‌ده‌م و هه‌ست به دووكه‌ڵه‌كه‌ی ده‌كه‌م كه له ناو سیه‌كانمه‌وه ده‌ڕواته ناو خوێن و له ڕێگه‌ی ده‌ماره‌كانه‌وه له‌شم داده‌گرێت. ئه‌و كات بیر له‌و مردنه ده‌كه‌مه‌وه و له‌به‌ر خۆمه‌وه جوێن به‌و پیره بۆگه‌نه ده‌ده‌م كه گه‌مه‌ی پێ كردووم. جا من چۆن ده‌مرم. مه‌گه‌ر منیش ده‌مرم؟ نا! هه‌ر له‌و بیره‌دام كه سه‌رم هه‌ڵده‌بڕه‌م و ده‌یبینم كه له‌وبه‌ر شه‌قامه‌كه‌وه لێم ده‌ڕوانێت و به ده‌نگێكی نزم ده‌ڵێت ٢٣ كاتژمێر... وه ته‌نیا من لێی تێده‌گه‌م، ئه‌و كات دوكه‌ڵه‌كه ده‌په‌ڕێته گه‌رووم، جگه‌ره‌كه له نیوه‌یدا فڕێ ده‌ده‌م و به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌ڕۆم، به‌ڵام نه! له نیوه‌ی ڕێدا ده‌گه‌ڕێمه‌وه. تاكسیه‌ك ده‌گرم و ده‌ڕۆم بۆ داسێران(٭)، دوو شووشه شه‌راب ده‌كڕم. ناگه‌ڕێمه‌وه ماڵ، له كه‌س ماڵئاوایی ناكه‌م. ده‌ڕۆمه سه‌ر شه‌قامی ئه‌سڵی شار، جوانترین ماشین هه‌ڵده‌بژێرم. گرینگ نیه هین كێ بێت. به زۆر یان به شێوه‌یه‌كیتر، سوار ده‌بم، لێی ده‌خوڕم و ده‌كه‌ومه ڕێ...
پاكه‌ته جگه‌ره‌كه لای خۆم داده‌نێم، شوشه شه‌رابه‌كه هه‌ڵده‌چڕم، جگه‌ره ده‌كێشم و شه‌راب ده‌خۆمه‌وه و ده‌ڕوم. نامه‌وێت كات به فیڕۆ بده‌م، به خێراییه‌كی سه‌ر سووڕهێنه‌ر ده‌ڕۆم. كات تێ ده‌په‌ڕێت. نیوه‌شه‌و ده‌گه‌یه‌مه شاری مه‌به‌ست. ئازیزێك، یه‌كه‌م عه‌شق و ته‌نیا عه‌شقی له‌ده‌س چووم بانگ ده‌كه‌مه ده‌ره‌وه. لای هاوسه‌ره‌كه‌یه‌تی، نایه‌وێ بمبینێت. ده‌ڵێم زۆر گرینگه كه بتبینم و ئه‌وش دێته ده‌ره‌وه. سواری ماشینه‌كه‌ی ده‌كه‌م و ده‌ڕۆم. ده‌ڕۆم بۆ شوێنێكی دوور، ئازیزه‌كه‌م ده‌ترسێت، ده‌گری، به‌ڵام من ناموێت ئازاری بده‌م. ماشینه‌كه ده‌كوژێنمه‌وه. له ده‌ره‌وه شتێك ڕاده‌خه‌م. پێی ده‌ڵێم، ئازارت ناده‌م، مه‌ترسه، ته‌نیا ده‌مه‌وێت له سه‌ر ڕانت بنووم. ته‌نیا ده‌مه‌وێت سه‌ر بنێمه سه‌ر ڕانت و له ناو گه‌رمای مه‌ستی شه‌رابدا لێت بڕوانم و جگه‌ره بكێشم و دواتر چاوم لێك بنێم و ئیتر نه‌زانم كێم و چیم و له كوێم، تا گه‌یشتینی دوایین كاتژمێر، دوایین خوله‌ك و دوایین چركه...
٭ گه‌ڕكێكه له مه‌ریوان، باشترین شوێن بۆ كڕینی خواردنه‌وه!
! ئه‌م بابه‌ته به چه‌ند به‌شیتر درێژه‌ی ده‌بێت.