لێئۆن تۆلستۆی یه‌كێك له باشترین نوسه‌ره كلاسیكه‌كانی جیهانه. هه‌رچه‌ند من یه‌كێك له خۆێنه‌رانی به‌رده‌وامی نووسه‌ره رووسه‌كانم و یه‌كێك له ئه‌ویندارانی داستایه‌فسكی، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه‌یش بۆ خۆم ڕوون نه‌بوه‌ته‌وه كه دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه بۆ هێشتا رۆمانی شه‌ڕ و ئاشتی تۆلستۆیم نه‌خوێندوه‌ته‌وه. له ڕاستیدا تۆلستۆی كه‌متر توانیویه‌تی سه‌رنجی من بۆ لای خۆی رابكێشێت، یان ئێستا وا بیر ده‌كه‌مه‌وه. به‌رده‌وام گوگول و تورگنیه‌ف و داستایه‌فسكی و چخۆف و ئه‌وانیترم خۆیندوه‌ته‌وه به‌ڵام كه‌متر له‌وان، حه‌زم له خۆیندنه‌وه‌ی تۆلستۆی بووه، هه‌رچه‌ند چه‌ند كتێبم لێ خۆیندوه‌ته‌وه.
ده ڕۆژێك نابێت كه كتێبی شه‌ڕ و ئاشتی تۆلستۆیم له كتێبخانه وه‌رگرتووه. هێشتا زۆریم لێ نه‌خۆیندوه‌ته‌وه، زۆربه‌ی كاتم بۆ كامپیۆتر و وێبلاگ و ئینته‌رنه‌ت ته‌رخان كردوه و وه‌ك جاران كتێب ناخۆینمه‌وه، به‌ڵام دوای نان نیوه‌ڕۆ و شه‌وانیش له دوای ماندو بوونم له ئینته‌رنه‌ت له سه‌ر جێگه‌كه‌م ڕاده‌كشێم و كتێه‌كه به ده‌ستمه‌وه ده‌گرم و تا دره‌نگانێك ده‌ی خوێنمه‌وه. نزیك به‌یانی كتێبه‌كه ده‌نێمه لاوه و گڵۆپه‌كه ده‌كوژێنمه‌وه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌م بخه‌وم، به‌ڵام خه‌و ناچێته چاوم و بۆ جارێكی دیكه گڵۆپه‌كه رۆشن ده‌كه‌مه‌وه‌و كتێبه‌كه به ده‌ستمه‌وه ده‌گرم و ده‌خوێنمه‌وه...
كاتێك له نووسه‌رێكی روس كتێب ده‌خوێنمه‌وه، سه‌رم سوڕ ده‌مێنیت كه ئه‌مانه ئه‌م گشته تواناییه‌یان له نووسیندا له كوێه‌وه هێناوه و هه‌موو كات له خۆم ده‌پرسم كه چ بارودۆخێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتووری ئه‌و نووسه‌رانه‌ی خوڵقانده‌وه، وه ئایا كه‌ش و هه‌وا و بارودۆخی ژینگه‌یی له‌و شته‌دا كاریگه‌ری بوه یا نه. هه‌ر هۆیه‌ك ئه‌و بارودۆخه‌ی ره‌خساندبێت و ئه‌و نووسه‌رانه‌ی خوڵقاندبێت، ده‌توانم بڵێم كه له نووسینی رۆمان و چیرۆكدا، نووسه‌رانی كه‌م وڵاتی تر توانیویانه شان له شانی نووسه‌رانی روس بده‌ن. ئاستی هۆشیاری و مامۆستایه‌تی له نووسیندا و ڕاده‌ی تێڕامان له ژیان و فه‌لسه‌فه‌ی بوون و قووڵ بونه‌وه له پێوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تی و تاكه كه‌سیه‌كان له لایه‌ن ئه‌م نووسه‌رانه‌وه به ڕاده‌یه‌كه كه هه‌ر خوێنه‌رێك، له هه‌ر جار خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانیاندا، شتێكی نوێتر فێر ده‌بێت و بۆ چه‌نده‌مین جار به چاوی ڕێزه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌وان.
هه‌رچه‌ند هێشتا له ڕۆمانی شه‌ڕ و ئاشتی تۆلستۆی شتێكی زۆرم نه‌خوێندوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر له یه‌كه‌مین لاپه‌ڕوه خۆم له قووڵایی رۆمانه‌كه‌دا دیوه‌ته‌وه و توانیومه له‌گه‌ڵیدا پێوه‌ندی بگرم. هه‌ر لاپه‌ڕیه‌ك كه هه‌ڵ ده‌ده‌مه‌وه ڕێزێكی زۆرتر بۆ ئه‌و نووسه‌ره گه‌وره‌یه داده‌نێم. نامه‌وێت باسی ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه بكه‌م یان بڵێم كه باسی چی ده‌كات. هه‌ركه‌سێك كه بیه‌وێت ئه‌وه بزانێت ده‌توانێت سه‌رێك له كتێبخانه‌ی شاره‌كه‌ی بدات و بیخوێنێته‌وه. ئه‌م نووسراوه كورته ته‌نیا بۆ رێز لێنانێكه له نووسه‌رانی رووس به تایبه‌ت تۆلستۆی...